كازمی: لە دژایەتیكردنی گەندەڵی بەردەوام دەبین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناتوانێت لە شەڕی دژی گەندەڵی بكشێتەوە و حكومەتەكەی بەردەوامە لە ڕێوشوێنەكانی بۆ لێدان لە گەندەڵكاران سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی كەهەندێك هەوڵی بۆ دەدەن و دەیخەنە بەردەم حكومەتەكەی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورەدا وتی: حكومەتەكەی سەركەوتوو بووە لە ڕاگرتنی گەندەڵییە گەورەكان لە ناو بانكی ناوەندی و لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین ناوەستین.

كازمی وتیشی، ” یەدەكی ئاڵوگۆڕی دەرەكی بانكی ناوەندی بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 60 ملیار دۆلار لە كاتێكدا خۆی پەنجاو یەك ملیار دۆلابووە پێش ئەوەی چاكسازی حكومەت دەست پێبكرێت.”

ڕاشیگەیاند، ئەو گۆڕانكارییانە دەرئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانەی حكومەتە كە بۆ چاكسازی دەستی پێكردووە دوای ئەوەی گرەوی زۆر لەسەر شكست و بەردەوامنەبونی كرا.

رۆژی یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پارێزگای بەسرە بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورەی دانا، ئەو پرۆژەیە لە لایەن كۆمپانیای دایۆی كۆریاوە جێبەجێدەكرێت و زیاتر لە پێنج ملیاردۆلاری تێدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا