پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لای ئەو گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە لە عێراق.
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق كۆبویەوەو رایگەیاند، ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەر و پاكەو پێویستە هەموان كار بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن.
باسی لەوەشكرد، هەندێك هێز بوونە هۆكاری ئەوەی عێراق ببێتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی كێشمەكێشەكان، بەهۆی ئەوەشەوە خەڵكی زۆریان لەدەستداوە.
كازمی ئاماژەی بەوەكرد، هێزە ئەمنیەكان توانایان هەیە روبەڕوی ئاڵنگاریەكان ببنەوە، بەڵام پێویستیان بە پشتگیری و پاراستن هەیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشەوە گومانی ئەوە دەكرێت هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی دیكە حكومەت نەتوانێت رێگری لە ساختەكارییەكان بگرێت.