عالیە نوسێف: پرۆژەیاسای بودجە چاكسازی ناهێنێتە ئاراوە

پۆڵەتیك پرێس:
عالیە نوسێف پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، نابێتە هۆی چاكسازی كردن لەدامەزرازەكانی حكومەتی عێراق.

عالیە نوسێف لەمیانی لێدوانێكی دەشڵێت: مستەفا كازمی بانگەشەی ئەوە دەكات، كە بەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق چاكسازی دەكات، بەڵام ئەوە راست نییەو پرۆژەكە نابێتە هۆی چاكسازی.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، كە سەرجەم بڕگە و مادەكانی ڕەشنووسی بودجە مشتومڕی زۆری لەسەرەو بەشێكی زۆر لەپەرلەمانتاران بەناوەڕۆكەكەی رازی نین.

مانگی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای بودجەی پەسەند كردو ئاراستەی پەرلەمانی كرد، كە ئێستا لەپەرلەمان خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.

لای خۆیشییەوە، فازڵ جابر ئەندامی لیژنەی كاری پەرلەمانی ئاشكرایكرد، لەبودجەی 2021 دا زیادەخەرجی زۆر هەیە، كە ئەوەش گەندەڵی زیاتر دەكات، نەك بنبڕی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا