لیوا قارەمان: مەترسی داعش كۆتایی نەهاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، داعش تا ئێستا مەترسیەكانی كۆتایی نەهاتووە، ئاماژە بە هەنگاوەكانی یەكگرتنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش دەكات.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هێشتا مەترسیەكانی داعش كۆتایی نەهاتووە، چونكە لە چیای قەرەچوغ چەندین مۆڵگەیان هەیە و ناوبەناو دەردەكەون و كامێرا حەرارییەكانی پێشمەرگە دەیان بینێت، هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆئەوەی نەتوانن زیان بە هێزەكانمان بگەیەنن.

قارەمان كەمال، وتی: بەهۆی ئەو هەماهەنگیە بەهێزەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق هەیە لە رووی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئۆپەراسیۆنەوە، وایكردووە ئێستا مەترسییەكان داعش كەمتربووەتەوە لە جاران.

دەربارەی پرۆسەی چاكسازی لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆئەوەكرد، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە سەرەتا 35 خاڵ بوو ، دواتر كۆكرایەوە لە 28 خاڵدا، ئێستا پێنج خاڵیان تەواوبووە و نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەزامەندی، وە 14 خاڵی كاری لەسەردەكرێت و ماوەتەوە نۆ خاڵی كە ئیشیان لەسەر نەكراوە، بێگومان ئەو خاڵانەش كاریان لەسەردەكرێت.

هێمای بەوەشكرد، یەكێك لە بەرنامەی چاكسازیەكان یەكخستنەوەی هەموو هێزەكانی پێشمەرگەیە بۆسەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمە پرۆسەیەكی درێژخایەنە و پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە، وەزارەتی پێشمەرگە ساڵی رابردوو بە نووسراوی فەرمی هەردوو یەكەی 70 و 80 ی ئاگاداركردووەتەوە كە دەست بكەن بە یەكگرتنەوە و رێكخستنەوە، ساڵی رابردوو سێ‌ لیوا و دوو فەرماندەیی هێزی پشتیوانی یەك و دوو خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

باسی لەوەشكرد، دەتوانم بڵێم شەش مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو پرۆسەی یەكگرتنەوە و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتربووە ئێستاش بۆ ساڵی 2022 دوو لیوای تر ئامادەن بخرێنەوە سەر وەزارەتی پیشمەرگە بەناوی لیواكانی 21 و 22 ، بە بەردەوامی یەكەی 70 و 80 هێزەكانیان یەكدەخەنەوە، دوو لیوا تەواو دەبێت دوو لیوای دیكە كاریان لەسەر دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا