حكومەتی عێراق 28 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شنگال تەرخاندەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنرێت تایبەت بە دووبارە نۆژەنكردنەوەی قەزای شنگال و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 28 ملیار دینار تەرخانكراوە.

رۆژی سێشەممە 21_12_2021، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی بڕیاری داوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە ئامانجی نۆژەنكردنەوەی قەزای شەنگال.

بەپێی راگەیاندراوەكە، بڕیارە لیژنەكە پلانێك ئامادەبكات بۆ نۆژەنكردنەوەی قەزاكە و لادێكانی سەر بە قەزاكە و دووبارە چاككردنەوەی ژێرخانی سەرجەم ناوچە خزمەتگوزارییەكانی.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی 28 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی قەزاكە تەرخانكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا