سەدر هۆشداری دەداتە حكومەت و ئامۆژگاری خۆپیشاندەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر هۆشداری دایە حكومەت ئەگەر داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێنەكات عێراق بەرەو دۆڕان دەڕوات.

داواشی لە خۆپیشاندەران كرد پابەندبن بە خۆشویستنی نیشتمان و خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكان.

لە یادی خۆپیشاندانەكەی ساڵی رابردووی عێراقدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری سەدر لەتویتێكدا رایگەیاند: ئەگەر حكومەت داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێنەكات بە واتای دۆڕانی عێراق دێت.

سەدر دەڵێت ئەو داواكارییانەی خۆپیشاندەران جێبەجێنەكراون بریتین لە هەڵبژاردنێكی خاوێن بەسەر پەرشتی لایەنی نێودەوڵەتی و گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەكان و لێپرسینەوەی گەندەڵكاران و ئەو تۆمەتبارانەی تێوەگلاون بە دەستدرێژی كردنە سەر خۆپیشاندەران.

داواشی لە خۆپیشاندەران كرد پابەندبن بە خۆشەویستنی نیشتمان و دووربكەنەونەوە لە توندو تیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكان و خۆیان بەدووربگرن لەپشت بەستن بە وڵاتانی دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا