پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی عێراق لەگەڵ چین رێككەوتنێكى واژووكرد بەمەبەستی بونیاتنانی چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بەچاودێری كازمی، لەنێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای Power Chinaی چینی، رێككەوتنێكی سەرەتاییان بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر واژووكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بریارە لە قۆناغی یەكەمدا ئەو وێستگەیە 750 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت و دواتر بەچەند قۆناغێك بۆ 2 هەزار مێگاوات بەرز بكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی كازمی”پرۆەژی وزەی خۆر بە یەكەم پرۆژەی پێشەنگ لە عێراقدا دادەنرێت و بۆ یەكەمجارە جێبەجێێ دەكرێت، بەتەواوكردنیشی دەتوانێت برێكی زۆر كارەبا لەرێگەی سیستمی وزەی خاوێنەوە بۆ عێراق بەرهەم بهێنێت.