لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی داعش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
هەریەكە لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح‌و لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینیان كرد.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، عامری‌و یارەڵڵا بۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی چەكدارانی داعش سەردانی پارێزگای سەڵاحەدینیان كردووەو بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، سەردانی ئەو دوو بەرپرسەی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوەیە لەهێرشەكەی داعش‌و دواتریش ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەخرێتەڕوو.

چەكدارانی داعش ڕۆژی شەممە 23ی كانوونی دووەمی 2021 لەباشوروی قەزای ئەلدور لە ڕۆژهەڵاتی تكریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین هێرشێكی چەكدارییان كردە سەر بارەگای لیوای 22ی حەشدی شەعبی‌و لەو هێرشەدا 11 چەكدار حەشدو فەرماندەی لیوا سێی حەشد بەناوی ئەبو عالیە ئەلحەسەناوی كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا