پۆڵه‌تیك پرێس:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق هێڵی سوره”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌تویتێكدا سه‌رنجی خۆی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپی ئابووری عێراق خستوه‌ته‌ڕو و ڕایگه‌یاند، “گه‌ڕان بۆ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات، ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كان و ڕێگریكردن له تاڵانیی، زیادكردنی داهاته نا نه‌وتییه‌كان و هه‌لی كاری ڕاسته‌قینه كه بێكاره‌كان بخاته سه‌ركار، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان”.
حه‌لبووسی له په‌یامه‌كه‌یدا به ناونیشانی “موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سوره” ده‌شڵێت “عێراق پێویسته به‌و شتانه‌یه، نه‌ك به په‌نابردن بۆ لێبرینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه بوه‌ته ئامانجی حكومه‌ته سزاده‌ره‌كان له‌ژێر ناونیشانی چاكسازیی ئابووریی”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆتایدا نوسیویه‌تی “دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵا و تایبه‌ته‌كان، دورخستنه‌وه‌ی بندیواره‌كان و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی دوو موچه‌یان هه‌یه به‌دیدێت، نه‌ك ده‌ستبردن بۆ مافی فه‌رمانبه‌رانی ساده”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كراوه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری، كه له بڕگه‌یه‌كی نێو پڕۆژه‌یاساكه‌دا چه‌ند ڕێژه‌یه‌كی جیاواز بۆ لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریكراوه.