بۆ دووەمجار ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو میوانداری وەزیری دارایی دەكات و دەنگیش لەسەر پێكهێنانی لیژنەكان دەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنەكە بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە سەرۆكی كوتلەكان كردووە، پەلە بكەن لە پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان بۆ سەرۆكی لیژنە پەرلەمانییەكان.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی دیاریكردووە، بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێكهێنانی لیژنەكان و دابەشكردنی پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەكان.

رۆژی شەممەی رابردوو 19_2_2022، پەرلەمان بانگهێشتی هەریەكە لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی كرد، لەبارەی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی بەڵام وەزیری دارایی رەتیكردەوە بەشداری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، بەو هۆیەشەوە گەشتكردنی دەرەوەی عێراق لە وەزیری دارایی قەدەغەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا