رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم‌و توركیا مشتومڕ دروستدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
مشتومڕ لەناو سیاسەتمەداران‌و پەرلەمانتاری كوردستان‌و تەنانەت شەقامیش دروست بووە، ئەوەش بەهۆی ناڕوونی لەناوەڕۆكی رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی توركیا.

لەدواین پەرەسەندنیشدا لەسەر ئەو رێككەوتنە 32 ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان داواكارییەكی فەرمیان پێشكەش بەسەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بۆ میوانداریكردنی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ئەوەی روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنەكە بدات.

ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان لەسەر یاداشتەكە كردووە سەر بەكوتلە جیاوازەكانی پەرلەمانن‌و داوای میوانداریكردنی سەرۆكی حكومەت و ئەو كەسانە دەكەن، كە ڕێككەوتنێكی 50 ساڵەیان لەگەڵ توركیا واژووكردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی كوردستان.

داوای میوانداریكردنی سەرۆكی حكومەت و ئەو كەسانە دەكەن، كە ڕێككەوتنێكی 50 ساڵەیان لەگەڵ توركیا واژووكردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی كوردستان

ئەو پەرلەمانتارانە داواش دەكەن، كە پێویستە ڕوونكردنەوەو وردەكاری ڕێككەوتننامەكە بۆ ڕای گشتی‌و پەرلەمانتاران روونبكرێتەوە، چونكە حكومەت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان واژووی لەسەر كردووە و وردەكارییەكانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نەكردووە.

یاساناسان و كەسانی سیاسی حكومەتی هەرێم تۆمەتباردەكەن بەوەی، رێككەوتنێكی 50 ساڵەی لەگەڵ توركیا واژووكردووە، بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە پەرلەمانی كوردستان‌و تەنانەت حكومەتی عێراقیش لێی ئاگادارنییە.

كۆتایی ساڵی‌ 2013، كاتێك حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەسەرۆكایەتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ حكومەتێكی‌ كار بەڕێكەربوو، رێككەوتنێكی‌ لەگەڵ حكومەتی‌ توركیا واژووكرد، دواتر لەچەند بۆنەیەكی‌ جیاوازدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنە چەند بوارێك دەگرێتەوەو بۆ ماوەی‌ 50 ساڵ لەنێوان هەولێرو ئەنقەرە واژووكراوە.

كۆتایی ساڵی‌ 2013، كاتێك حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەسەرۆكایەتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ حكومەتێكی‌ كار بەڕێكەربوو، رێككەوتنێكی‌ لەگەڵ حكومەتی‌ توركیا واژووكرد

واژووكردنی‌ ئەو رێككەوتنە، نیگەرانییەكی‌ زۆری‌ حكومەتی‌ ئەوكاتی‌ عێراقی‌ بەدواوە هات، كە نوری‌ مالیكی‌ سەرۆكایەتی‌ دەكرد، تا كار گەیشتە ئەو رادەیەی‌ مالیكی‌ رێكەوتنەكەو فرۆشتنی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ كردە بیانوو بۆ ئەوەی‌ بودجەی‌ هەرێم ببڕێت.

ئەوەی جێگەی پرسیارو سەرنجە لەو كاتەوە تائێستا حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌ ناوەڕۆكی‌ رێككەوتنەكەی بۆ دەزگا فەرمییەكان ئاشكرانەكردووەو هەر ئەوەشە بووەتە رێگر لەبەردەم حكومەتی هەرێم‌و عێراق كێشەی بودجەو نەوت‌و موچەی فەرمانبەران چارەسەربكەن.

رێككەوتنەكەی‌ نێوان هەرێم‌و توركیا خۆی‌ لە 13 خاڵدا دەبینێتەوە، كە بوارەكانی‌ (پرۆسەی‌ ئاشتی‌ لەتوركیا)، هەروەها (هاوكاری‌ توركیا بۆ هەرێم)، (بواری‌ نەوت‌و وزە دەگرێتەوە).

لەڕێككەوتنەكەدا بواری‌ پرۆسەی‌ ئاشتی‌ وا باسكراوە، كە دەبێت حكومەتی‌ هەرێم رۆڵی‌ ئەرینی‌ هەبێت لەپرۆسەیەدا هاوكاری‌ توركیاو پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان بكات بۆ لێكنزیكبوونەوە، كە ئێستا ئەو پرۆسەیە لەنێوان ئەو دوو لایەنە كۆتایی هاتووەو جارێكی تر شەڕ دەستیپێكردووەتەوە.

هەر بەپێی رێككەوتنەكە، دەبێت حكومەتی‌ توركیا لەچەند بوارێكدا هاوكاری‌ هەرێم بكات، بەتایبەتی‌ ئەو كاتانەی‌ هەرێم رووبەڕووی‌ مەترسی‌ دەبێتەوە.

هەرچی‌ بواری‌ وزەیە، كە ئامانجی‌ سەرەكی‌ واژووكردنی‌ رێككەوتنەكەیە، دەبێت توركیا هاوكار بێت لەگەیاندنی‌ نەوتی‌ هەرێم بە بەندەری‌ جەیهان، لەڕێگەی‌ بۆری‌و تانكەرەوە، هەروەها توركیا چەند عەنبارێك بۆ نەوتی‌ هەرێم دابینبكات، بۆ ئەوەی‌ نەوتەكەی‌ لەو رێگەیەوە بگەیەنرێت بەبازاڕەكانی‌ جیهان، هاوكات دەبێت هەرێم بەنرخێكی‌ گونجاو سووتەمەنی‌ بۆ ناوخۆی‌ توركیا دابینبكات، لەگەڵ چەند تەوەرێكی‌ تر.

ئێستاو دوای زیاتر لەحەوت ساڵ لەرێككەوتنەكە بەغداو هەولێر چارێكی تر روویان لەیەك كردووە، بۆ ئەوەی كێشەكانیان چارەسەربكەن، بەڵام ئەو رێككەوتنە 50 ساڵییە بووەتە رێگرێكی گەورە لەبەردەم هەردوولا.

رێككەوتنە 50 ساڵییەكە كۆمەڵێك پابەندی بۆ هەرێم دروستكردووە

رێككەوتنە 50 ساڵییەكە كۆمەڵێك پابەندی بۆ هەرێم دروستكردووە، كە ئێستا ناتوانێت دەستبەرداری پابەندییەكانی ببێت، چونكە توركیا رازی نییە لەپاشگەزبوونەوەی هەولێر لەرێككەوتنەكە.

لایەنی عێراقیش ئامادەنییە بەجێبەجێكردنی پابەندییەكان لەگەڵ هەرێم رێككەوتنی نوێ‌ واژوو بكات، چونكە بەغدا پێیوایە بەجێبەجێكردنی پابەندییەكانی رێككەوتنە 50 ساڵییەكە زیانێكی زۆر دەكات.

لەچوارچێوەی‌ رێككەوتنەكەدا ئەوە جێگەكراوەتەوە، دەبێت ئەنقەرە لەبەرانبەر بەغدا پشتگیری‌ هەولێر بكات، ئەوەش بۆ ئەو ناكۆكییانەی‌ لەنێوان حكومەتی‌ ناوەندو حكومەتی‌ هەرێم هەیە، بەڵام ئێستا توركیا نە ئامادەیە پشتگیری هەرێم بكات، نە ئامادەشە رێگە بەهەولێر بدات لەرێككەوتنەكە پاشگەزبێتەوەو لەگەڵ بەغدا رێككەوتن بكات.

ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی هەرێم‌و توركیا لەلایەن كۆمپانیای‌ دۆكتاشی‌ توركی‌ جێبەجێدەكرێت، كە ئەركی‌ ئەو كۆمپانیایە سەرپەرشتیكردنی‌ هەناردەكردنی‌ نەوتی‌ هەرێمە لەكێڵگە نەوتییەكانەوە بۆ بەندەری‌ جەیهان لەسەر دەریای‌ ناوەڕاست‌و عەنباركردنی‌‌و تائێستاش دیار نییە بەشی‌ ئەو كۆمپانیایە لەو كارە چەندە.

ناوەڕۆكی‌ ئەو رێككەوتنە تەنیا لەنێوان چەند كەسێكدا زانراوە

ناوەڕۆكی‌ ئەو رێككەوتنە تەنیا لەنێوان چەند كەسێكدا زانراوە، ئەوانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری‌ توركیاو ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی‌ ئەوكاتی توركیاو تانەر یەڵدز وەزیری‌ وزەی‌ ئەوكاتی توركیاو نێچیرڤان بارزانی‌‌و ئاشتی‌ هەورامی‌ وەزیری‌ سامانە سورشتییەكانی‌ ئەوكاتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا