ئەمریكا تاوتوێی داخستنی باڵوێزخانەكەی لەبەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەمریكا جارێكی تر بیر لەداخستنی باڵیۆزخانەكەی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەكاتەوە، ئەوەش دوای زنجیرەیەك هێرشی موشەكی بۆ سەر ناوچەی سەوز لەسەرەتای ئەم هەفتەیە.

نوێترین هێرش ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو ڕوویدا، كاتێك ناوچەی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا بەموشەكی كاتیۆشا لێیدرا.

ئەم هێرشانە وای كردەوە، كە جارێكی تر ئەمریكا بیر لەوە بكاتەوە باڵوێزخانەكەی لەبەغدا دابخاتەوە، كە پێشتریش بەهۆی هێرشەكانەوە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی راگەیاندبوو، كە ئەو پرسە بژاردەیەكی جددییە لەبەردەمیان.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، رۆژی سێی كانوونی دووەمی داهاتوو ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسە، كە لەلایەن ئەمریكا لەفڕۆكەخانەی بەغدا بەموشەكێكی ئەمریكی كوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا