ئاسۆ حه‌وێزی: جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بگاته‌ هه‌رێم ڕێكاره‌كان توند ده‌كه‌ینه‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، یەكەمین قۆناغی ڕێكاری تەندروستی دەستپێدەكات بۆ ئەو دەنگۆیانەی كەباس لەو جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن كه‌ له‌به‌ریتانیا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی رایگەیاند، تا ئێستا ئەوەیە یەكلانەبۆتەوە كە ڤایرۆسەكە نوێیە یاخود هەر ڤایرۆسی كۆرۆنایە و شێوەی خۆی گۆڕیوە و خێراتر بڵاودەبێتەوە.

وتیشی: “داوامان لەبەڕێوەبەرایەتیە گشتییە تەندروستییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان، و كۆیە كردووە كە بە وردی چاودێری هەموو ئەو گەشتیار و كەسانە بكەن كە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە رێگەی دەروازە سنورییەكان و فرۆكەخانەكانەوە لە بەریتانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە”.

بەوتەی د.ئاسۆ حەوێزی، ئەگەر هەرحاڵەتێك لەو ڤایرۆسەی باسدەكرێت لە هەرێم تۆمار بكرێت ناچارین رێكارەكان زیاتر توند بكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرتنەبەری ئەو ڕێكارە نوێیانە بۆ ئەوه‌یە كە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندووە و تێبینی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردووە كە جیاوازترە لەو جۆرە ڤایرۆسەی ساڵی رابردوو بڵاوبووەوە.

دەربارەی گەیشتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژەی بەوەكرد، ڕێكخراوی كۆڤاكسی جیهانی لێپرسراوە لەگەیاندنی ڤاكسینەكە وعێراقیش ئەندامە لەو ڕێكخراوە بۆیە لەو ڕێگەیەوە ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق و بەشی هەرێمی كوردستانیش دیاری كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا