هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لەپۆلەكان دیاری نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس:
هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، جێگری سەرپرشتیاری یەكەم لەپەروەردەی رۆژئاواش دەڵێت: تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمیمان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام.

ئاشتی كەمال، جێگری سەرپەرشتیاری یەكەم لە پەروەردەی رۆژئاوا لەبارەی دەنگۆكانی دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەو خوێندنگەكان لەناو پۆلەكان، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هیچ هەوڵێكی جددی نییە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن و تا ئێستا لەو بارەوە هیچ نووسراوێكی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە.

جێگری سەرپەرشتیاری یەكەم لە پەروەردەی رۆژئاوا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەیەو هەموو وڵاتانیش خوێندنیان دەستپێكردووەتەوە لە كوردستان پەروەردە كێشەی موچەی هەیە نەك تەنیا ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە دەستپێكردنەوەی دەوام دیارنییە.

ئاشتی كەمال باسی لەوەشكرد، وەزارەتی تەندروستی باس لە داخستنی خوێندنگاكان دەكات و پەروەردەكانی شارەكانیش هەوڵی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدات، ئەمەش بەشێكە لەو ململانێیانەی لەو بارەوە هەیە.

بەقسەی ئاشتی كەمال، لە ١/١١/٢٠٢٠ كۆبوونەوەی گشتی لە نێوان بەرێوبەرایەتی پەروەردە و بەرێوبەرایەتی تەندروستی ئەنجام دەدرێت و واچاوەروان دەكرێت بڕیاری كۆتایی بدرێت لەسەر دەستپێكردنەوە یان داخستنی خوێندنی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتای مانگی نۆی رابردووەوە، وەزارەتی پەروەردە بەبیانووی بڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا وەرزی یەكەمی خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەرێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا