تۆمەتبارێك بە پارەی ساختەوە دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە كەسێك دەستگیربكەن و لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستیانگرت بەسەر بڕی سێ ملێۆن و بیست هەزار دیناری عێراقی ساختە لە جۆرەكانی ( 25000 و 10000) دیناری، كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هێناویەتییە شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغكردنەوەی.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە درێژەی كارو چالاكیەكانی هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانیدا ، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن لە هێنان و خستنە بازاڕی هەر جۆرە دراوێكی ساختە، كە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئابووری هەرێمەكەمان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگای سلێمانی، لە ڕۆژی 11_12_2021 لە ناو شاری سلێمانیدا بە فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی ( أ ، م ، س ) دەستگیركرد.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەستیانگرت بەسەر بڕی سێ ملێۆن و بیست هەزار دیناری عێراقی ساختە لە جۆرەكانی ( 25000 و 10000) دیناری.

ئاماژە بەوەش دراوە، ناوبراو لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارە ساختەیەی هێناوەتە ناو شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەی ، تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 281 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە ، لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا