هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له‌سلێمانی سزای نه‌به‌ستنی ده‌مامك جێبه‌جێده‌كه‌ین

پۆڵه‌تیك پرێس:

پارێزگاری سلێمانی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، سزای نه‌به‌ستنی ده‌مامك له‌ سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

 

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌سلێمانی هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ سزای نه‌به‌ستنی ده‌مامك جێبه‌جێده‌كرێت.

 

به‌گوێره‌ی دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ به‌ستنی ده‌مامك به‌ 20 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت، هاوكات شۆفێرانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی (پاس و تاكسی) له‌حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان به‌ به‌ستنی ده‌مامك، به‌ 50 هه‌زار دینار سزاده‌درێن.

 

له‌باره‌ی شێوازی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت “مانگانە لیستێک بەناوی یٔەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ “50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی یٔەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و یٔیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا