پۆڵه‌تیك پرێس:
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه، منداڵه‌كانیان نه‌نێرنه ئه‌و قوتابخانانه‌ی سه‌ر به گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌عێراق ئاشكرایكرد، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان 44 قوتابخانه‌ی سه‌ر به گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كراونه‌ته‌وه، وه‌ك باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌ڵێت “ئه‌و قوتابخانانه‌ی گروپی گوله‌ن له‌لیستی تیرۆردان” داواش له‌باوكان و دایكان ده‌كات منداڵه‌كانیان نه‌نێرنه ئه‌و قوتابخانانه.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌هه‌رێمی كوردستان 28 قوتابخانه‌ی سه‌ر به گوله‌ن كراونه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌یان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكن.
له‌به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی گوله‌ن له عێراق و هه‌رێم، توركیا به‌نیازی كردنه‌وه‌ی قوتابخانەكانى مەعاریف-ه كه سه‌ر به حكومه‌تی توركیایه، له‌وڕوه‌وه باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌ڵێت ” قوتابخانەكانى مەعاریف له هه‌ولێر و به‌غدا كراونه‌ته‌وه، له‌داهاتووشدا له‌بەسرە، دهۆک، سلێمانى، مووسڵ و كەركووک ده‌كرێنه‌وه”.