پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێـت، ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوجه‌ی عێراق ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و هه‌رێم سێیه‌م یاخود چواره‌م وه‌زاره‌ته موچه وه‌رده‌گرێت”.
تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كردووه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا به لێبڕینی 18% ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، “له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا پاره‌كه ده‌نێرێت، تا كۆتایی ساڵیش مانگانه ئه‌و پاره‌یه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كه‌ن”.