حكومەتی هەرێم بڕیاری لەبارەی رێژەی لێبڕینی موچە نەداوە

پۆڵەتیك پرێس:
تا ئێستا حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی 320 ملیارەكەی بەغدایەو ئاشكراشیكرد، ئەگەر عێراقیش ئەو پارەیە نەنێرێت لێبڕینی موچە لەسەروو %20 دەبێت.

سەرچاوەیەكە، كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، لەلێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس راشیگەیاند، تا ئێستا حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی بەغدا، پاش ئەوەی حكومەتی عێراق وەڵامی نامەكەی دایەوە ئەوكات شاندەكەی هەرێمیش دەچێتە بەغدا و دەستدەكرێـت بە دابەشكردنی موچە

سەبارەت بە دەنگۆی لێبڕینی موچە لە %40 ئەو سەرچاوەیەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، تا ئێستا بابەتێكی لەو جۆرە باسنەكراوە، بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق 320 ملیارەكە بنێرێت ئەو كات بە لێبڕینی لە %18 دەبێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك‌و ڕێكنەكەوتن ئەو كات پێدەچێت لە سەرووی لە %20 لێبڕین بكرێت، بەڵام جارێك هیچ نەبووەتە بڕیار.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم لەمساڵدا تەنیا موچەی چوار مانگی دابەشكردووە، كە سیانیان بە لێبڕینەوە بووە، لەئێستاشدا چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكات، بۆ ئەوەی موچەی مانگی 10 دابەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا