ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ شەممە 20-11-2021 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریكا و شاندی یاوەری كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمریكا جەختی لەوە كردوتەوە كە هەرێمی كوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێكی گرنگی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا و دووپاتیشی كردەوە كە ئەمریكا، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.

وەكو لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریكای كردووە و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و هاوئاهەنگیی ئەمنی لە ناوچە دابڕاوەكان كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا