پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌گه‌رچى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه له 6ى حوزه‌یرانى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ندێك فراكسیۆن و لایه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، تادێت ئه‌گه‌ره‌كانى دواخستنى هه‌ڵبژاردن به‌هێزترده‌بن.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ناتوانرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌و واده‌یه‌ى بۆى دیارى كراوه ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئاماده‌كارى بۆ نه‌كراوه، له‌وانه‌یه واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت بۆ كۆتایى ساڵى 2021″.
به‌هار مه‌حمود، وتیشى: “ئامانج له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بۆئه‌وه‌یه جیاوازبێت له‌و هه‌ڵبژاردنه پڕ له ساخته‌كارییه‌ى 2018 ئه‌نجامدرا، ئه‌گه‌ر هه‌مان شت دووباره‌بكرێته‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت هیچ مانایه‌كى نیه”.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق “ئاسۆى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد نابینم”.
به‌شێك له‌و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ى ترسیان هه‌یه به‌هۆى سیستمى نوێى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگه‌كانیان كه‌م بكات، له هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردندان و تا ئێستاش په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه یاسای دابینكردنی خه‌رجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى په‌سه‌ند نه‌كردووه و ته‌نها خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ئه‌نجامداوه، له كاتێكدا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق لانى كه‌م شه‌ش مانگى پێویسته بۆ ده‌ستپێكردنى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك.