حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كولتوورە جیاوازەكان بەئۆنلاین ئەنجامدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بڕیارە لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ رۆژی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كلتوورە جیاوازەكان ئەنجام بدرێت.

لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتووری دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی كۆرۆناوە ناچارین بەرێگای ئۆنلاین فێستیڤاڵەكە ببەین بەڕێوە.

خالید قادر لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، حەوتەمین فێستیڤاڵی كلتوورە جیاوازەكان بە بەشداری 19 گروپی كولتووری لە 16 وڵاتی جیا بەڕێوەدەچێت.

لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كلتووری باسی لەوەكرد، بەڕەچاوكردنیی رێنماییە تەندروستیەكان، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە فێستیڤاڵەكە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بودجەی فێستیڤاڵەكە لەلایەن سەنتەرەكەیانەوە دابینكراوە و لەبەرئەوەی بەئۆنلاین بەڕێوەدەچێت ئەمساڵ بودجەیەكی زۆری پێویست نابێت.

گروپە بەشداربووەكانی ئەمساڵ لە سەر ئاستی عێراق و هەرێم و وڵاتانی جیاجیاوە بەشداری دەكەن وەكو كامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگوای، ئەردەن، میصر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، پاكستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا