وەزیری دارایی هەرێم لەسەر مردنی دوو خانەنشینەکە بەرپرسێکی ناچار کرد دەستلەکاربکێشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زیری دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ده‌ستله‌كارپێكێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی تانجه‌رۆ به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان‌و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

بەپێی زانیاریەكانی پۆڵەتیك پرێس دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەك لە خانەنیشینان لەبەردەم بانكی تانجەرۆ مانەوە و بەو هۆیەوە دوو خانەنشین گیانیان لە دەستدا بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاردرا بە دەستلەکارپێکێشانەوەی ڕوقیە عومەر بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ و دانانی تارا ساڵح جێگری بەڕێوەبەر تا دانانی كەسێكی تر.

شەوی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینان لەبەردەم بانكی تانجەرۆ مانەوە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان، دوو خانەنشین گیانیان لە دەستدا، ئەمڕۆش لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا چەند خانەنشینێك برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا