پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا دەستكاری مووچەی فەرمانبەران ناكرێت و پشكی هەرێمی كوردستانیش بە دانوستان یەكلایی دەكرێتەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی2022 دا پشكی هەرێمی كوردستان بەجێهێڵدراوە بۆ دانوستانە سیاسییەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی.
باسی لەوەشكرد، رەنگە نرخی نەوت بە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە پڕۆژە یاساكە دیاری بكرێت، هەروەها پڕۆژە یاساكە دامەزراندن لە خۆدەگرێت بەڵام بەرێژەیەكی كەم.
بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021، دەبوو هەرێمی كوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە كێڵگەكانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، پێویست بوو حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی كۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حكومەتی عێراق بكات، هاوكات دەبێت هەرێمی كوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بكات، ئەوكات حكومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت.
بەڵام هەرێم پابەند نەبوو بە جێبەجێكردنی ئەم بڕگەیەوە و لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دیناری وەكو پێشینە رەوانەی هەرێم كرد.