54 گەنجەكەی هەرێم لە سوریاوە دەگەڕێنرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاند، هەموو رێكارە پێویستەكانی گەڕانەوەی 54 كۆچبەرەكەی هەرێم كە لەسوریان تەواوكراوە و سبەی یان دوو سبەی دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو 54 گەنجەی رادەستی سوریاكراون، لە رێگای باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا و بەهاوكاری حكومەتی توركیا، هەموو رێكارێكی یاساییان بۆ تەواوكراوە و لە 24 یان 48 كاتژمێری داهاتوودا دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی دەزگای لوتكە وتی: ماوەی ئەم چەند رۆژە ئەو گەنجانە لە كەمپێكدابوون كە شوێنی نیشتەجێبوون و خواردنییان وەكو پێویست نەبووە و خراپ بووە.

پێشتر یەكێك لەو گەنجانە بەناوی محەمەد ئەحمەد، لە كامپی عەزازەوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو كە ژمارەیان 54 كەسە، لە كامپی عەزاز لە ناو خێمەیەكدان و دۆخێكی خراپیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا