بریكاری وەزارەتی پەروەردە: مامۆستایان مافی خۆیانە بڕۆنە سەر شەقام

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پشتگیری لەداواكاری مامۆستایان دەكات و مافی خۆیانە بڕۆنە سەرشەقام و داوای مافی خۆیان بكەن.

سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پشتیوانی لە داواكارییەكانی مامۆستایان دەكات و مامۆستایان مافی خۆیانە بۆ داواكارییەكانیان بڕۆنە سەر شەقام.

لەبارەی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنیشەوە باسی لەوەكردووە، پێویستە هەموو قوتابیەك ماسكی پێبێت و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت مامۆستا و قوتابی بەبێ ماسك بڕۆنە ناو پۆلەكانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرژمێری و لێكۆڵینەوە كراوە‌ دەركەوتووە نزیكەی‌ 900 قوتابخانە و گوند هەیە لە سەرتاسەری كوردستاندا، كە ئینتەرنێتیان پێناگات، بۆیە پێویستە ئەو شوێنانە‌ لەخوێندنگاكاندا دەوام بكەن.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت رۆژی 27ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێكی پرۆسەی خوێندندا لە زۆربەی شارەكانی هەرێم مامۆستایان بایكۆتی خوێندنیان كردو بڕیاریاندا تاوەكو دابەشكردنی مووچە نەكرێتە 30 رۆژ جارێك و خوێندنی ئۆنلاین هەڵنەوەشێتەوە دەست بەپرۆسەی خوێندن نەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا