وەزارەتی پەروەردە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ئاشكراكرد.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 3-7-2021 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت.

راشیگەیاند، پێشنیازیان کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران تاو بتوانن خوێندنی ساڵی داهاتوو پێش بخرێت و لە مانگی ئەیلولەوە پرۆسەی خوێندن دەست پێبكاتەوە.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتيشى، بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دوو پێشنیارمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، لە یەكی ئەیلوول یان 11ـی ئەیلوول دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە.

باسی لەوەشكرد، كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لەمانگی ئەیلول بۆئەوەیە قەرەبووی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بكرێتەوەو جارێكی تر پێداچوونەوە بەوبەشانەدا بكرێتەوە كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لەدەست چوون .

رۆژی 22-6-2021 تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و رۆژی 28-6 كۆتاییان هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا