وەزارەتی پەروەردە حاڵەتەكانی وێنەگرتنی تاقیكردنەوەكان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە سەرەتای پرۆسەی تاقیكردنەوەكانەوە، سێ وێنەگرتنی پرسیار لە ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە هەبووە كە رۆژی شەممە دوو لەو جۆرە لە وانەی بیركاری تۆماركراون، تەنیا لە تاقیكردنەوەی یەكەم و دووەمیش 24 حاڵەتی گزیكردن هەبووە.

رۆژی شەممە، 10-06-2023 لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە وێنەگرتنی پرسیارەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی كرد و وتی: سێ حاڵەتی وێنەگرتنی پرسیار هەبووە، یەكەم حاڵەت لە 3 ی ئەم مانگە بووە لە بابەتی مێژوو، شێوەزاری سۆرانی كە دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی ( ه ، ی ، م ، ش) لە ئامادەیی ( ك، ناحكومی).

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشیتییەكانی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی شەممە دوو وێنەگرتنی پرسیار هەبووە و دەڵێت: وێنەی دووەم لە پرسیارەكانی بابەتی بیركاری بووە لە شێوەزاری بادینی كە دەگەرێتەوە بۆ قوتابی ( د، ك، س، ف ). لە بابەتی بیركاری لە شێوەزاری سۆرانی حالەتێكی دیكە هەبووە كە دەگەڕێتەوە بۆ قوتابی (دەرەكی چاككردنی تێكرا) بە ناوی ( ا، ن، ك ، م م ).

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەرامبەر هەر سێ حاڵەتی وێنەگرتنی پرسیارەكان، رێكاری یاساییان گرتووەتەبەر و دەڵێت: ئەو پرسیارانەی كە بە شێوەزاری سۆرانییە لە كاتی وێنەگرتن تەنانەت خوێندنەوەشی زۆر زۆر ئەستەمە، بەڵام تەكنیكی ئێمە هەموو پرسیارێك دەناسێتەوە كە هی چ قوتابییەكە و لە چ هۆڵێكەو لە چ قوتابخانە و تەنانەت ئەو قوتابییە لە كوێدا دادەنیشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا