پۆڵەتسك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵپەساردنی بابەتەکانی (بیرکاری ،زیندەزانی ،کیمیا و فیزیا) قۆناغی 12ی ی ئامادەیی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو راگەیاند
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی پەروەردەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، كەركوك و خوێندنی كوردی لە كەركوك)كردووە ئاگاداری كردوون بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022 بابەتە هەڵپەساردنی بابەتەكانی (بیركاری ، زیندەزانی ، كیمیا و فیزیا) هەڵوەشاندووتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەخوێندنی ساڵی نوێدا سەرجەم بابەتەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان داواكراو دەبێت.