روونكردنەوەی وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێكردنی خوێندنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 14ی ئەیلول، یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە و ماوەیەكی تایبەت دیاریكراوە بۆ پێداچوونەوە بە وانەكاندا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: بۆ پۆلەكانی ( 2_3_4_5_6) لەگەڵ ( 8 و 9 ) و پۆلی (11)، سێ هەفتەی سەرەتای خوێندن دیاریكراوە بۆ پێداچوونەوە.

وتیشی: ئەو وانانەی لەدەستچوون و بابەتەكانیان لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە دیاریكراوە و تەنها ئەو بابەتانە پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت.

بڕیارە سبەینێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2021_ 2022، لێبدرێت و دەوامی خوێندكاران لە سەرجەم خوێندنگەكاندا دەستپێبكاتەوە بە باخچەكانیشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا