ئالان حەمەسەعید: زیاتر لە 150 هەزار قوتابی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی ناویان تۆماركراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار وایە وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستپێبكات، هاوكات وەزیری پەروەردە ئاماژە بەوە دەكات، تا ئێستا زیاتر لە 150 هەزار قوتابی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی ناویان تۆماركراوە.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار وایە رۆژی 13ی ئەیلوولی 2023 وەرزی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023 – 2024 لە سەرتاسەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، هاوكات ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایدەگەیەنێت، تا ئێوارەی رۆژی 30ی ئابی 2023، ژمارەی ئەو قوتابییانەی كە بۆ یەكەم جار تۆمار كراون، گەیشتووەتە 152645 هەزار قوتابی.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیشیكردووەتەوە، ئەو تۆمار و داتایە رۆژانە گۆڕانی بەسەردا دێت، بەهۆی ئەوەی بەكارهێنەرانی سیستمی “ئی پەروەردە” بە بەردەوامی داتان داخڵ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا