وەزارەتی پەروەردە رێژەی پێویست كتێب بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابین دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كتێبی خوێندن بە رێژەی 100% بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابینكراوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان گشتاندووە و لە نووسراوەكەدا هاتووە: بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كتێبی خوێندن بە رێژەی 100% بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابینكراوە لەسەر بنەمای داتا تۆماركراوەكانی سیستەمی e-parwarda و دەبێت رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن.

وەزیری پەروەردە لە نووسراوەكەدا چەند خاڵێكی دەستنیشانكردووە، لەوانە، دابەشكردنی كتێب لەسەر بنەمای سیستەمی e-parwarda دەبێت، پەروەردەی قەزا بە گوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندكاران كتێب دەداتە قوتابخانەكان.

ئەوەشهاتووە، پێویستە ئەو قوتابییانەی تۆماردەكرێن لە قۆناغی (1)ی بنەڕەتی، پاش تۆماركردنیان لە قوتابخانە بەزووترین كات تەواوی داتایان لە سیستەمی e-parwardدا تۆماربكرێن، وەكو لە خاڵی یەكەم ئاماژەی پێدراوە، كۆگاكانی پەروەردەی قەزاكان بەرپرسیار دەبن ئەگەر لە دەرەوەی ژمارەی قوتابیان و خوێندكاران كتێب بدەنە قوتابخانەكان.

لە خاڵێكی دیكە وەزیری پەروەردە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی پەروەردە گشتییەكان و پەروەردەی قەزاكان ئەو بڕە كتێبەی وەریانگرتووە و تۆماركراوە لە دیوانی وەزارەت و لە سیستەم، بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بەگوێرەی رێژەی پێویست كتێبیان بۆ چاپ دەكرێت و بۆیان دەنێردرێت، لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی تەجهیزاتی دیوانی وەزارەت، بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی ئاماری كتێبی دابەشكراو بەسەر قوتابخانە و خوێندنگەكان و بڕی كتێبی ماوەی ناو كۆگاكانی پەروەردەی قەزا و پەروەردەی گشتیی لەلا تۆمارە.

ئەگەرچی هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ساڵی نوێی خوێندن دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیارێكی روون لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە لەوبارەوە نەدراوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا