115 هەزار كارمەندی تەندروستی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند نزیكەی 115 هەزار كارمەند و ئەو كەسانەی لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی كاردەكەن، بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

تیدروس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانیی لە رێوڕەسمی كردنەوەی خولی 74ەمینی كۆمەڵەی تەندروستی جیهانیی، رایگەیاند: بە لایەنی كەم 115هەزار كارمەند و ئەو كەسانەی لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی كاردەكەن بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و بەنرخترین سامانیان بۆ پاراستنی ئەوانی دیكە بەخشیوە.

كۆمەڵەی تەندروستی جیهانیی هەموو ساڵێك و لەرۆژی 24ی ئایار تاوەكو 1ی حوزەیران كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام ئەدات و ئەمساڵیش لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆدەبنەوە.

لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا 163 ملیۆن و 952 هەزار و 478 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە كۆی توشبووانیش سێ ملیۆن و 399 هەزار و 194كەس گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا