رێژەی ئەوانەی متمانەیان بە ڤاكسین هەیە دژی كۆرۆنا لە زیادبووندایە

ئەم بابەتە 81 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی راپرسییەكی پەیمانگای ئیمپریال كۆلێج لەندەن بۆ داهێنانی تەندروستی جیهانی و توێژینەوە، متمانە بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا گەشە دەكات و ترس لە كاریگەرییە لاوەكیەكانی كەم دەبێتەوە.

ڕاپرسییەكە لەگەڵ زیاتر لە 13 هەزار كەس ئەنجامدراوە و ئەمڕۆ هەینی بڵاوبوەتەوە، ئاشكرایكردووە كە متمانە بە ڤاكسینەكان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەشەكردندایە، بەشێوەیەیەكی بەرچاو بەشداربووانی راپرسییەكە لە سەرتاسەری جیهاندا ئارەزووی كوتان دەكەن و ترسیان لە كاریگەرییە لاوەكییەكانی ڤاكسین نیە.

ڕاپرسییەكە دەریخستووە كە متمانە بە كوتانی كۆڤید-19 لە 14 وڵات زیادی كردووە، لە نێویاندا فەرەنسا، ژاپۆن و سەنگافورە هەیە كە پێشتر متمانەیان بە ڤاكسینەكە لە ئاستێكی نزمدابوو.

ڕاپرسیەكە لە نێوان 8 ی شوبات بۆ 21 ی شوبات ئەنجامدراوە، ئاشكرایكرد كە ژمارەی دانیشتوانی بەریتانیا زۆرترین ڕێژەیان تۆماركردووە بۆ رەزامەندیدان بە وەرگرتنی ڤاكسین و رێژەی لە 77 ٪ دەڵێن ئەگەر ئەم هەفتەیە ڤاكسین بەردەست بێت وەریدەگرن ئەویش بۆ ڕێگەگرتن لەتەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا و كۆرۆنای گۆڕاو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک