شەماڵ جەبار یاوەر: پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە

پۆلەتیک پرێس_

سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە کە هاوکات یەکێکە سەرپەرشتیاری یەكێک لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی دەڵێت، پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە.

شەماڵ جەبار یاوەر،سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەلە پێگەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویكردەوە، “بەڕاستی بەلامەوە سەیرە! كافتریا و بازاڕ و جیم و دەوامی فەرمانگە و تێكەڵاوی و گشت شوێنەكان كراوەن، كەچی بۆ كردنەوەی زانكۆ و خوێندنگەكان دەیان گفتوگۆ و كێشە هەیە”.

سەرۆکی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە وەک ئاماژەیەک بە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی کۆرۆنا نوسیویەتی، ”پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە”.

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهۆی پەتای كۆرۆنا ناتوانن وەك ساڵانی ڕابردوو دەوامی خوێندن بكەنەوە، هاوكات بەپێی زانیارییەكان چەند بژاردەیەك هەیە بۆ چۆنێتی دەستپێكردنەوەی خوێندن بەڵام تاكو ئێستا نەبوونەتە بڕیار و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن.

هاوكات بەهۆی نەبوونی مووچەوە، مامۆستایانی ناڕازی دەیانەوێت بۆ ئەمساڵیش بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن بكەن و چونكە پێیان وایە تاكو ئێستا مووچەی ساڵی ڕابردووی خوێندنیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا