پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كارو باری ئایینی لە پەرلەمانی كودستان رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستكاری كردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بەداخەوە دواجار وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستكاری كردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاشكراشیكرد، وەزارەتی پەروەردە چەندین وانەی گرنگی سەبارەت بە پایەو ڕوكنەكانی ئیمان و عەقیدە، بڕوابون بەڕۆژی دوایی، قەزاو قەدەر، و ئەحكامەكانی سوێند خواردن، باس و خواسی هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خوا (د.خ)، چەند بابەتێكی لەمەڕ حوكم و سیاسەت لە ئیسلامدا و پیادەكردنی عەدالەت لابردوە.