پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان، ڕایگەیاند: لە 12ی ئەم مانگە سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و كارت بە قوتابیان و خوێندكاران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی ئاراستەی سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان كردووە و ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە رەچاوكردنی وەستانی سیستەم لە چەند رۆژی رابردوو بە هۆكاری تەكنیكی، چەند بڕیارێك دران كە بریتین لە مانەی خوارەوە:
1. ماوەی تۆماركردنی نمرەی درێژكراوەتەوە بۆ رێكەوتی 11/7/2021
2. رێكەوتی12/7 سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و كارت بەقوتابیان و خوێندكاران.
3. پێویستە لە رێكەوتی12/7 تاكو18/7 ئەنجام بە قوتابیان و خوێندكاران ڕابگەیەنرێت و پەڵپی قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمار كراوەكان لەو ماوەیە لە سیستەم چاكبكرێت.
4. رێكەوتی19/7 سیستەم بۆ دواین جار لەسەر خولی یەكەم run دەكرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو كاتە هیچ كێشەیەك لە نمرەتۆمار كراوەكان نەمابێت.