ئاسایشی سلێمانی: كەس لەسەروو یاساوە نییە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دڵنیاییمان دایە مامۆستایان و ستافی خوێندنگەی ( العالمیە المتحدە ) كە لە شاری سلێمانی هیچ كەس لە سەروو یاساوە نییە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ڕۆژی شەممە 25_12_2021، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەردانی خوێندنگەی( العالمیە المتحدە ) مان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاش كۆبونەوە لەگەڵ مامۆستایان و ستافی ئیدارەی خوێندنگەكە بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ و كەس و كاری خوێندكاران، بەناوی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە پشتیوانیمان بۆ دەربڕین بۆ چارەسەری كێشەكەیان بە ڕێگەی یاسایی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دڵنیامان كردنەوە كە سلێمانی شاری پێكەوە ژیانە و لێرە هیچ كەس لە سەرو یاساوە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا