پۆڵەتیك پرێس
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای كۆرۆنان.
عومەر محەمەد بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی خوێندنیان لە ناو قوتابخانەكاندا كردووە و لە ئێستاشدا چاوەڕێن لیژنەی باڵای كۆرۆنا دواین بڕیار لەسەر دۆخی تەندروستی بدات تاوەكو ئەوانیش بڕیاری خۆیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگە بدات و لیژنەی باڵا بڕیاری لەبارەوە بدەن، ئەوا لە رێكەوتی 10ی مانگی یەكی ساڵی نوێوە دەست بە پرۆسەی خوێندن لە ناو خوێندنگەكاندا دەكرێتەوە، بەپێی كاتی دەستپێكردنەوەش پلانیان بۆ تەواوكردنی پرۆگرامی ساڵی خوێندن داناوە.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبەر رۆشنایی راپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا تا رێكەوتی حەوتی مانگی یەكی ساڵی نوێ رێگە نەدرێت پرۆسەی خوێندن لەناو خوێندنگەكان دەست پێنەكاتەوە.