پارێزگاری هەولێر پەیامێک ئاراستەی هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر داوای لەحکومەتی عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیان هەبێت لەئاست ئەو هێرشە یەک لەدوای یەکانەی دووچاری هەولێر دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو لەبارەی هێرشەکەی شەوی سێشەممەی شاری هەولێر رایگەیاند، “کارەکە کارێکی تیرۆرستی و ترسنۆکانەیە و هەولێر بەو جۆرە کارانە ناهەژێت”.

وتیشی: “هەرچەندە شێوازی هێرشەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بەڵام تیرۆرستان ناتوانن زەفەر بە هەولێر ببەن و لێکۆڵینەوەکانیش لەئاراستە و رێڕەوی ئەو کارە تیرۆرستییە و ئەو گروپەی ئەنجامیداوە کە لەکوێوە هاتووە، بەدڵنیاییەوە کاتەکەی ماوە بەڵام رادەگەیەندرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق بەرپرسن، دەبێت هەر بە بەیاننامەیەک و ئیدانەیەک کۆتایی بە بابەتەکە نەهێنن، چونکە ئەوان بەرپرسن لەئاسمانی عێراق و دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکەن.

شەوی سێشەممە دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە کرایەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا