فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان: پێشمەرگە بە هاوبەشی راستەقینەی خۆمان دەزانین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەینێت: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە و دەبێ ئاراستەی كاری هێزەكان لە عێراق و هەرێم بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ 25 ی ئۆكتۆبەری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە جەنەڕاڵ دۆسێچ، فەرماندەی نوێی ئۆفیسی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێكی یاوەری.

لە كۆبوونەوەیەكدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و فەریق جەمال محمد، سەرۆكی ئەركان، كۆلۆنێڵ تاد بڕۆس، فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەولێر ئامادەیبوون، بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێم تاوتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزی و هاوبەشی هێزەكان لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لە ناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لە ئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان پێویستیەكی حەتمیە و جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی هاوپەیمانان لەعێراق، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و راشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە، بۆئەمەش وتی: مێژوێكی پڕشانازیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە و خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە بە هاوبەشی راستەقینەی خۆمانی دەزانین.

پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی خۆرێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و راهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم گفتوگۆی بەشێكی تری كۆبونەوەكە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا