پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بڕی دوو ملیار دۆلار لە بوودجەی گشتی بۆ دروستكردنی شەمەندەفەری هەڵواسراو تەرخانكراوە.
ناسر حوسێن ئەلشبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، پڕۆژەی بونیاتنانی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە عێراق لە ساڵی 2021 داوا كرابوو، وەزارەت نەیتوانی لەم ساڵەدا دروستی بكات.
وتیشی: لە بوودجەی گشتی بۆ ساڵی 2022 بڕی دوو ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدا تەرخان كراوە، چاوەڕێی بوودجەی گشتین تاوەكو گرێبەستی بۆ ئیمزا بكرێت.
لە میانی سەردانی مستەفا كازمی بۆ ئەمیندارییەتی گشتی بەغدا رایگەیاند، ناكرێت ئەو قەرەباڵغییەی بەغدا بەردەوام بێت، پێویستە پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو بە زووترین كات جێبەجێ بكرێت.