پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق له‌م قۆناغه‌دا زیانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ره‌نگه له‌گه‌ڵ گۆڕینى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له دوومانگى داهاتوو گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”تا ئێستا له عێراق كۆتایى به شه‌ڕى داعش نه‌هاتووه و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بڕیاریان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كۆتایی به شه‌ڕى داعش له عێراق هاتبێت، تا ئێستاش داعش بوونى هه‌یه، بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاش له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌رابردوو له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى:”ئیداره‌ى ئه‌مریكا به‌نیاز وه‌كو ژماره هێزه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه به‌ڵام پێم وانیه كشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێزه‌كانیان بێت، جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره له ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى سه‌رۆكى ئه‌مریكایه به‌ڵام له دوو مانگى داهاتوو كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، ره‌نگه پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته له عێراق گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت”.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا باسى له‌وه‌شكرد، هێرشى گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، زیانى به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق گه‌یاندووه له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و له به‌رامبه‌ر وڵاتانى هاوپه‌یمان له شه‌ڕ دژى داعش، ئه‌و گروپانه زیانێكى زۆریان به مسداقیه‌تى عێراق گه‌یاندووه، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌باره‌وه بدات، كورد و سووننه له بڕیاره‌كه نیگه‌رانن و شیعه پێى دڵخۆشن.