پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 لەگەڵ شاندێكی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووەوەو چەندین پرسی پەیوەست بە بارودۆخی ئەمنی تاوتوێكران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هێزەكانی 70، ئەمڕۆ، 10ی كانونی دووەمی 2023، لیوا ركن عومەر صالح حسن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 بە ئامادەبونی لیوا ركن زاتیار حسن زوبێر، یاردەدەری سەرۆكی دەستەی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لەگەڵ عەقید خافێرسۆرییا سەرۆكی تیمی ڕاوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان وشاندی یاوەری كۆبوەوە.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا چەندین پرسی پەیوەست بە بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە تاووتوێ كران گرنگترینیان پرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش بوو لەناوچەكە، ئەمەش لەپێناو لەناوبردنی شانە نوستوەكان و پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بریتی بوو لە گفتوگۆ كردن دەربارەی پرۆژەی دروستكردنی فرقەی سەربازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و میكانزیمەكانی جێبەجێ كردن ئەم پرۆژە ستراتیجی و گرنگە كە بەشێوەیەكی بەرچاو خزمەت بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و بەرەو هێزێكی تۆكمەی نیشتمانی دەبات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەها پرۆسەی ڕێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دواین بەرەو پێشچونەكانی ئەو پرۆسەیە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بون، كە هەردوولا هاوڕابون لەسەر چڕ كردنەوەی هەوڵەكان بە ئامانجی تەواكردنی كارەكانی ئەم پرۆسەیە بەشێوەیكی خێراو سەركەوتوانە.