پارێزگاری هەولێر: لەقەیرانێكی گەورەی ئاوداین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت “نیگەرانین کە خەڵکانێک ئاو بەفیڕۆ دەدەن، لە ئێستادا هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت روبەڕووی بێئاوی و وشکە ساڵی بونەتەوە”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاب، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بۆدەرباز بوون لە قەیرانی وشكە ساڵی بڕەبودجەیەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پارێزگای هەولێر دابینكراوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاوی ئیفرازی 1، 2 و 3 کەوتونەتەوە کار”.

وتیشی”داوامان له‌ خێرخوازان و كونسوڵی وڵاتانیش كردووه‌ هاوكارمان بن، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌، كونسوڵی وڵاتی ئیمارات، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی مانگی سووری ئیماراتی، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ له‌ كه‌مپینێكدا له‌ژێر ناونیشانی (ده‌بینه‌ سێبه‌ر له‌به‌ر هه‌تاودا)، كه‌ هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌”.

بەوتەی پارێزگاری هەولێر، ئێستا هەندێک گەڕەک کێشەی ئاویان ماوە بەهۆی ئەوەی هەندێک شەبەکەی ئاو بەتەواوی پڕ نەبون و ئاو دەگاتە ئەو گەڕە و شوێنانەی دیکەش، پێشتر لە چوارچێوەی ژوری ئۆپراسیۆنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نزیکەی 32 بیری نوێ لێدراون و 150 بیریش چ بە شۆڕکردنەوەی بۆڕی و چ بە چاککردنی ماتۆڕەکانیان کەوتونەتەوە کار و زیاتر لە 180 بیر چاککراون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا