پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکۆبونەوەی پارێزگاری هەولێر و شارەوانییەکان، بڕیاری چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی شارەکە درا و بڕیارە بەمزوانە بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو دەستپێبكات.
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاب، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجامدرا و لەو كۆبونەوەیەداداوای دەستبەجێ هەڵمەتی بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو كرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ته‌ئكید له‌سه‌ر خێرا چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر كردەوە و وتی “داوا لە هەموو لایەک دەکەین، هه‌نگاوی كرده‌یی و خێرا له‌وباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر و ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی بۆرییه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گەڕه‌كه‌كان بكەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبو‌ونی ڕووباری زێی گەورەوە كە سێ وێستگەی ئاوی ئیفرازی هەولێر لەسەر ئەو ڕووبارەن، کێشە بۆ ئاوی هەولێر دروستبووە.