پارێزگاری هەولێر هۆكاری گرانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی رێگریكردن لە هێنانی بەنزینی كوالێتی نزم و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار سوتەمەنی و بەنزین گرانبووە، ئێمەش نیگەرانین، بەڵام لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەداین”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئێمەش نیگەرانین لەبارەی پرسی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و بەنزین، ئەو پرسەش پەیوەندی بەبەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە هەیە”.

وتیشی: بەرزبونەوەی نرخی بەنزین تەنها تایبەت نییە بە هەولێر، شارەكانی دیكەشی گرتووەتەوە، وەزارەتی سامانەسروشتیەكان پلانی خۆی هەیە و رێگری لە بەنزینی كوالێتی خراپ كراوە، بەهۆی كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بەڵام وەك پارێزگاری هەولێر لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر خەتین بۆچارەسەركردنی كێشەكە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی بەنزین بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە، ئەو بەرزبونەوەیەش نیگەرانبونی هاوڵاتی و بەتایبەت شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە، بەوهۆیەوە گردبونەوە و ناڕەزایی دەربڕین ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا