پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵـڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کۆچی دواییکرد.
چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 4:30 خولەک عوسمان ئۆجەلان بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
جێی باسە ماوەیەک بوو عوسمان ئۆجەلان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خەوێندرابوو و لەژێر چاودێری ورددا بوو.
عوسمان ئۆجەلان کە ناسراوە بە “فەرهاد” لە ساڵی 1958 لە گوندی ئەمارە لەدایکبووە، لە رۆژی 1ی حوزەیرانی ساڵی 2014 لە پارتی کرێکارانی کوردستان جیابووەوە و دواتر لە هەرێمی کوردستان جێگیربوو.