پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووەن پێشبینی دەكەن 100 کاندیدی دیکەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردن نەکەن.
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاندووە، ئەوكاندیدانەی داواکاری کشانەوە لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێشکەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی دەكەن جارێكی دیكە ناتوانن خۆیان كاند بكەنەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشكردووە، کشانەوەی هەر کاندیدێک بەپێی رەزامەندی خۆی و ئەو لایەنە سیاسییە دەبێت كەخۆی لەسەر كاندیدكردووە.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ههڵبژاردنی پێشوهخته لهعێراق بەڕێوەبچێت.