روونكردنەوەی شارەوانی هەڵەبجە لەبارەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەم مانگەوە كۆمپانیای تایبەت بە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتە رۆژ نا رۆژێك، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەش دەڵێت، هەوڵیانداوە بە جۆرێك كاركردنی كۆمپانیای پاككەرەوە رێكبخەن كێشە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دروست نەكات.

كوێستان ئەكرەم فەرەج، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر كۆمپانیای گارێكس كاری پاككردنەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی ئەنجام دەدا، لە ئێستادا گرێبەستی ئەو كۆمپانیایە كۆتایی هاتووە و لە رێی تەندرینەوە كاری پاككردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە دراوە بە كۆمپانیای بیڤان.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە وتی: بەهۆی ئەوەی لە گرێبەستی نوێی پاككردنەوەی هەڵەبجەدا ژمارەی ئەو كرێكارانەی بۆ ئەو مەبەستە كاردەكەن كەمكراوەتەوە، ئەمەش لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە كاری پاككردنەوە ئەنجام دەدات، ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە بە دو زۆن بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك.

روونیشیكردەوە، بەجۆرێك سیستمی كاركردنی كۆمپانیاكە رێكخراوە كە رۆژ نا رۆژێك كاری پاككردنەوەی ناوشار لە خۆڵ و خاشاك ئەنجام بدات و كێشەش بۆ هاووڵاتیان دروست نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا